2009/8/12

(دڵته‌نگی تۆم )
له گه‌ڵ تۆ دۆزه‌خ به‌هه‌شته
دڵته‌نگی تۆم ئازیزه‌كه‌م
هه‌وێنی عه‌شقم ته‌نها تۆی
هه‌ر ته‌نها تۆی پێناسه‌كه‌م
دوای تۆ ناكرێ زیندوو بم
ژیان بێ تۆ وه‌ك نه‌مانه
بێ تۆ عه‌شقم هه‌ڵوه‌رینه
وه‌ك پایزێكی خه‌زانه
قه‌ت رێگا نادات فرمێسكم
سه‌یری وێنه‌كانت بكه‌م
گوزه‌ر مه‌كه له‌م عه‌شقه‌مان
رازی دڵم چۆن باس بكه‌م
ته‌نیا هه‌ر تۆی هاوهه‌ناسه‌م
هه‌ر عه‌شقی تۆیه به‌هه‌شتم
بۆ دڵمت له خاچدا گوڵم
بۆ به حوزنه‌وه جێت هێشتم
ئه‌م رۆژگاره گه‌لێك سه‌خته
توخوا جێم مه‌هێله ئاوا
تا ئێستاش هه‌رخۆشم ئه‌وێی
تكا ئه‌كه‌م مه‌ڵێ ماڵئاوا

((عاشقم له تۆ))
خۆشه‌ویستم رۆژێ دادێ.....
له‌م كۆچه‌ی خۆت په‌شیمان بیت*
چونكه ئێستا تۆ بێ لانه‌ی.....
بێ كه‌سی نازانی كێیت*
دڵنیابه تا سه‌ر هه ر بۆ تۆ....
ئه‌بێ دڵم لانه‌ی تۆ بێت*
ئه‌بێ ت ا سه ر سینه‌ی ته‌نگم..
پێخه‌ف و سه‌رینی تۆ بێت*
تۆ نازانی باخچه‌ی ژینم....
سه‌ر ناگرێ بێ ئامێزت*
هه‌ر چه‌ندی دڵ بگۆڕی تۆ....
دڵنیام دڵمه په‌رێزت*
بۆ كۆچ ئه‌كه‌ی ئه‌ی ڕۆحه‌كه‌م..
بۆ دووری تۆ دڵم ته‌نگه*
ئه‌ی نازانی خۆشمه‌وێیت....
په‌یامی عه‌شقم ئاهه‌نگه*
نه‌م ئه‌زانی من كێم گیانه..
له ناو عیشقی تۆ خۆم ناسی*
بێ تۆ ساتێ ئارام ناگرم...
چیبكه‌م له دڵه‌ی كه‌ساسی*
گه‌ر ڕێگاكه‌شت دڕك بێ....
ئه‌و ا دڵم هه‌ر به دواتم*
عاشقی تۆم بۆ نازانی...
تا مردن هه‌ر به هیواتم*
